هه واڵانی به ڕێز به به بۆنه ی هاتنی شه‌وی یه‌ڵدا شێعرێکتان له مامۆستا نالی له‌م بابه‌ته‌وه پیشکه‌ش ده‌که‌م،هیوادارام به دڵتان بێت.
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
که دیده‌م دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟
سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»
له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و
تاسە
من لە کانی سەرەڕێی گوندەوە چاوەڕوانم
لابدەیت و شەکەتیت دەرچێ هەڵۆی شاخانم
چاوی من فێرێ ئەتۆ دیتن و تۆ ویستن بوون
ساڵی جارێک وەرەوە دەردو بەڵات لە گیانم
کاکەشانێکە لە چاوی گەشی ئەم مانگەشەوە
دزەڕێی لاقەد و داوێنی چیا و کوێستانم
ڕێ، چپەی لێو و خشەی پێتی بە ڕووبارا نارد
گوێ، بە هەستی وشەیەک ، بێی و بڵێی میوانم
ویشکە لێوی قەڵەشیوی زەوی بێ نازی دڵم
چاوەڕێی ماچی تەڕ و بۆنی گڵ و بارانم
وەک نیگای شەرمنی پەنجێرەیەکی چاوەڕوان
تینوو بە ژوانی کچ و بۆنی گوڵ و ڕیحانم
شار بە بۆی دووکەڵی سیگارو گڕاس خنکاوە
من لە ناو ئەم خەفەت و دەردەوە لێت دەڕوانم
دێ،لە تووش بوون بە پەتا لێرەوە شەو بێدارە
بۆیە هێمایە چرای نیوەشەوەی کۆڵانم
بێ مرادە کەژوکۆ و سەوزی سرووشت بێ باڵات
وەرە ساڕێژکەرەوەی زامی دڵی پڕژانم
دڵەکەم باخێ بە پانتایی هەموو دنیایە
باخەوانم ! وەرەوە، تۆ کە ونی وێرانم
تۆ کەسێکی کە بە قەد خاک و وڵات ئاشقتم
چاوەڕێی پێڕەوی تاریکە شەوی جێژوانم
لێرە باڵدار چلەبڕ بوون و هەوا گۆڕاوە
بورجی ئەشقە وەگەڕێ ، ئاشقەکەی جارانم
تۆ هەواڵت وەکوو ڕووبار و بەهار بێ خەوشـە
دێ بە سەربەستی شنەی ، بۆ من و بۆ یارانم
ڕێگە نەرمانە، چڕیش بێ بە مژۆڵ دەیماڵم
پێ لەچاوم نێ منیش بستێ لە کوردستانم
کۆلکەزێڕینە لە شوێن پێی سەفەرت جێماوە
بۆم لە گوڵ داوی هەتا دێیەوە شۆڕش وانم.
ئاماده کردن:هاوار
ناسره‌ون هه‌ست و خه‌یاڵ، ئه‌ی
خۆزگه من دێوانه بام!
خۆزگه ده‌ست و پێم له ناو زنجیری بایه و، وا نه‌بام!
زولفی سه‌ر شانت، عه‌زیزم! کاتێ هاتی شانه که‌ی
من گوتم: ”سه‌د خۆزگه ده‌نکی شانه بام و، شا نه‌بام“!
که‌س وه‌ک ئاوێنه به وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیه ئاواتم بوو ئه‌و ئاوێنه به‌سته‌زمانه بام.
شه‌و چه‌قوچۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ، ڕۆژێ ڕه‌نگه من
وا نهلهرزیبام له سه‌ر سینگی ئه‌گه‌ر له‌رزانه بام.
نابێ ڕزگارم له دانه‌ی خاڵ و داوی که‌زیه‌که‌ی
من که ده‌مویست قه‌ت له گیری داوودانهدا نه‌بام.
زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت هه‌ر هه‌ناسێکی ده‌وێ
ئه‌و تهلهسمهم پێ نه‌ده‌شکا من که وه‌ک شه‌وبا نه‌بام.
تا په‌ره‌نگ و پیاڵه وا لاجانگ و لێوت ماچ ده‌که‌ن
من ده‌ڵێم: ”قه‌یدی چ بوو خوایه یه‌کێ له‌و دوانه بام!“
کێ هه‌بوو وه‌ک شه‌م بسووتێ بۆ منی شه‌یدا، ئه‌گه‌ر
خۆم له ده‌وری وی وه‌کوو په‌روانه بێپه‌روا نه‌بام؟
شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر منی بێچاره له‌و ناوه ده‌بوو بێگانه بام.
خۆزگه بۆ ئه‌و پێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیانی خۆم، منیش
هه‌ر وه‌کوو ”هێدی“ مه‌لی تۆفانی بێ هێلانه بام!
ماڵ و سه‌ر ویستم به جارێ وا فیدای تۆ که‌م، وه‌ته‌ن!
ئه‌وڕۆ چیرۆک بێ له ناو گه‌لدا، سبه‌ی ئه‌فسانه بام